نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئێمه‌ كازمیمان ده‌عوه‌ت نه‌كردووه‌ داوای مووچه‌شی لێناكه‌ین

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئێمه‌ كازمیمان ده‌عوه‌ت نه‌كردووه‌ داوای مووچه‌شی لێناكه‌ین

پارێزگاری هەڵەبجە ڕای دەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك داوای ڕاستەوخۆ وەرگرتنی مووچە لە بەغدا ناكەین و حكوومەتی خۆمان هەیە و داوا لە ئەوان دەكەین نەوەك بەغدا، بۆیە ئێمە نانی تاڵ بخۆین لە عێراق مووچە داوا ناكەین.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە چاوپێكەتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا ڕای گەیاند، ئێمە نانی تاڵ بخۆین لە عێراق مووچە داوا ناكەین، داواش ناكەین ڕاستەوخۆ مووچە بداتە فەرمانبەرانی هەڵەبجە.

پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، ئێمە حكوومەتی خۆمان هەیە و داوا لە حكوومەتی هەرێم دەكەین نەك بەغدا، خەڵك ڕاپەڕینی بۆ كەرامەتی كرد، ئەوە كەیسێكی سیاسییە نەك كەیسی پارە.

باسی لەوەشكردووە، پێم وانییە خەڵكی هەڵەبجە داوای ئەوە بكەن مووچەیان بچێتە سەر بەغداد كۆمەڵێك داواكاری وەكو بازنەی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن هەبوو ڕاسدەتسمان كردووە.

لەبارەی ئەتەكێتی كازمی بۆسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە گوتی، دەكرێت ئەوە لەخۆی بپرسیت لە ئەتەكێتی فەرمانداریدا، ئایا دەكرێت بە پانتۆڵ و كراسێكەوە بێیت، ئایا دەبێت تاجە گوڵینە وا دابنێت، ئایا نابێت قاتێك و ریباتێكت لەبەردا بێت دواتر خۆی وتویەتی دێم بۆ هەڵەبجە ئێمە دەعوەتمان نەكردووە.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *