نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی ساڵێكی كابینه‌ی نوێ وه‌به‌رهێنه‌ران 65% پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه‌

له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی ساڵێكی كابینه‌ی نوێ وه‌به‌رهێنه‌ران 65% پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه‌

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای کرد، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لە ڕێگەی 58 پڕۆژەوە، بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 309 ملیۆن دۆلار، سەرمایەگوزاری کراوە.

د. محمد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان،راگەیاند: “لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی بە 58 پرۆژەی وەبەرھێنان داوە، ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیش زۆر باشە، پڕۆژەمان هەیە ساڵێکە مۆڵەتی وەرگرتووە، ڕێژەی جێبەجێکردنی گەیشتووەتە 65٪”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕوونیشی کردەوە: “سەرەڕای قەیرانەکان، کاری باش کراوە و هاوکات لەگەڵ بوونی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی دارایی و ئەم بارودۆخە ھەستیارە کە ڕووی لە جیھان و ناوچەکە و ئێمەش کردووە، بەڵام خۆشبەختانە رێڕەوی ئابووری و وەبەرھێنان ڕانەوەستاوە و کاری باش ئەنجام دراوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا کاری باشتریش ئەنجام دەدرێت”.

جەختیشی كردەوە: “سەرمایەگوزاری لە هەموو سێکتەرەکاندا کراوە، کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ پشکی شێریان بەرکەوتووە، ئەمەش لە کار و بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، بۆ نموونە ئێمە لە دەستەی وەبەرھێنان توانیومانە بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار مۆڵەت بە 13 پرۆژەی پشەسازیی بدەین، ھەروەھا پرۆژەکانی کشتوکاڵ و نیشتەجێبوون و فێرکردن و گەشتیاری و بازرگانی و تەندروستیش گرنگییان پێ دراوە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *