
حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێویستی به نزیكه‌ی 900 ملیار دینار هه‌یه، تا به‌بێ لێبڕین بتوانێت دابه‌شی بكات.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێسته له به‌غداوه دێت 320 ملیار دیناره، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ داهاتی خۆی له فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین بكات.
ئاماژه‌یشی دا به‌وه‌ی كه لێدوانی دژی هه‌رێم له لایه‌ن هه‌ر په‌رله‌مانتارێكه‌وه بێت ده‌چێته خزمه‌تی ناحه‌زانی كورد و نا هه‌قی تیایه، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ینێرێت هه‌مووی ده‌درێته مووچه، “هیچ ڕاست نیه ده‌گوترێت نادرێته فه‌رمانبه‌ران”.