
شاندێكی باڵای كوردستان بهرهو بهغدا بهڕێ دهكهوێت
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی تەکنیکیی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتگۆکردن لەبارەی بودجەی ساڵی٢٠٢١ی عێراق، سەردانی بەغدا بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە١٤ی٩ی٢٠٢٠ شاندێکی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا و بڕیارە شاندەکە کاتژمێر١١ بگەنە بەغدا.
شاندەکە لە نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی داریی و پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکدێن و زیاتر شاندێکی تەکنیکین.
ھۆکاری سەردانەکە بۆ گفتگۆکردنە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ و لەوێ لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراق لەبارەی پشک و ماف و ئیمتیازاتی حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ گفتگۆ دەکەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە