نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کازمی هیچ بایخێکی بە لاهوور جەنگی نەداوە

کازمی هیچ بایخێکی بە لاهوور جەنگی نەداوە

یەكێتییەكان لە مامەڵەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەركردەكانیان نیگەرانن و بەم هۆیەشەوە ڕەخنە لە تیمی پرۆتۆكۆڵ و تەنانەت سەركۆماری عێراقیش دەگرن، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی لە سەردانەكەیدا بۆ سلێمانی، كازمی هیچ بایەخێكی بە لاهوور جەنگی نەدا.

ئەوەی تێبینی دەكرێت، لەم سەردانەیدا كازمی هیچ بایەخێكی بە لاهوور جەنگی نەدا، تەنانەت وێنەیەكیان بڵاو كراوەتەوە كە لەوە دەچێت لای دەستشۆر چەند خولەكێك كاتی بە گفتوگۆیەكی كورت لەگەڵ لاهوور جەنگی دابێت، چونكە جلەكانی كازمی تەڕە.

لەمبارەیەوە عه‌بدوڵا عه‌لی، ئه‌ندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان و یه‌كێك له ‌سه‌ركرده‌كانی پێشووی یه‌كێتی راگەیاند: ”بە داخەوە ئەو دیمەنەم بینی، پێشتریش جارێك عەبادی وای لێكردن و بردنی بۆ ژووری چایخواردنەوە، ئەوە ئەتەكێتێكی خراپ بوو“. گوتیشی: ”لە هەولێریش تێبینیم لەسەر پێشوازییەكە هەبوو، بەڵام لە سه‌ردانەكەی بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، كازمی ره‌چاوی ئه‌ته‌كێتی نه‌كرد”.

ئەوەی زیاتر یەكێتییەكانی نیگەران كردووە، شێوازی دانیشتنێكی نێوان كازمییە لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی، وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت، كازمی و بەرهەم ساڵح لە شوێنێك دانیشتوون، هەریەك لە كۆسرەت رەسووڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و لاهوور جەنگی و چەند كەسێكی دیكەش لەسەر قەنەفەیەكی بچووك كە بە زەحمەت جێیان دەبێتەوە، دانیشتوون.

پاش ئەم كۆبوونەوەیە، مەسعود مەلا هەمزە، سكرتێری ڕۆژنامەوانیی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بە توندی هێرشی كردە سەر بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق كە لەوە دەچێت ئۆباڵی شێوازی دانیشتنەكە بخەنە ئەستۆی ئەوان.

هەر لەمبارەیەوە دڵشاد عەبدولڕەحمان كە پێشتر لە لایەن یەكێتییەوە چەندان پۆستی باڵای پێدراوە كە دوایینیان وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”دەبوایە شێوازی دانیشتنەکە بازنەیی یان ھێلکەیی بوایە، چونکە بەشداربوان سەرکردەی سیاسین و خاوەنی فراکسیۆنی پەرلەمانین لە پەرلەمانی عێراق، نەک فەرمانبەر“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *