
ئەمڕۆ هەینی دایكە عالییە كە خاوەنی هەشت شه‌هیدی ئەنفالە، لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا ئەو دەنگۆیەی رەت كردەوە كە لە دوێنێوە هەڵبەستراوە و گوایە بە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتووە كوردستان ئەمانەتی تۆ بێت. دایكە عالییە دەشڵێ تەنها سەرۆكی ئێمە سەرۆك مەسعود بارزانییە.
دایكە عالییە راگەیاند دوێنێ كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هات، لەگەڵ چەند ئافرەتێك دیتوویانە، كاتێك سەرەی ئەو هاتووە، مستەفا كازمی پێی گوتووە من نانی كوردستان‌م خواردووە، دایكە عالییەش پێی گوتووە كەواتە ئەمانەت بێت، دایكە عالییە دەڵێ ئەمانەت بێت بە مانای نمەكی ئەو نانەت لەبەرچاوبێت و وەک ئەوانەی پێشتر نانی کوردستانیان خوارد و غەدریان لە کورد کرد، ئەویش وا دەرنەچێت.
دایكە عالییە دەشڵێ هەر كەسێك لە سەركردەكانی عێراق نمەكی كوردستانیان كردبوو، دوایی هاتن غەدریان لە كورد كرد و بێ سوود بوون، بە مستەفا كازمی گوتووە ئەو نمەكەی كوردستانت ئەمانەت بێت و وەك ئەوانی تر غەدر لە كوردستان مەكە.
دایكە عالییە دووپاتی دەكاتەوە “نینۆكێكی سەرۆك مەسعود بارزانی بە هەموو جیهان ناگۆڕمەوە، تەنها سەرۆك بارزانی سەرۆكی ئێمەیە. ئێمە هیمدادی خۆمان دەبەینە لای سەرۆكی خۆمان”.
لەمبارەیەوە عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) روونكردنه‌وه‌یەكی له‌باره‌ی گوته‌ی “دایكه عالییه”، ئه‌و دایكه ئه‌نفاله‌ی بڵاو كرده‌وه، كه دوێنێ له سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمیدا بۆ پارێزگای دهۆك به كازمیی گوتبوو “ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان”.
عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له‌مباره‌یه‌وه نیه‌تی قسه‌كانی ئه‌و دایكه ئه‌نفاله بۆ رای گشتی و توێژی گه‌نجان روون ده‌كاته‌وه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوته‌كانی ئه‌و دایكه عالیه‌یان به دیوێكی نه‌رێنی لێكدابووه‌وه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه “نازانم بۆچی گه‌نجانی تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك ره‌ش و پێچه‌وانه لێكبده‌نه‌وه؟”.
پارێزگاری دهۆك له پۆسته‌كه‌یدا ده‌پرسێ “نازانم بۆچی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نج و لاوی تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك ره‌ش و پێچه‌وانه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن؟!”.
ده‌شڵێ “عالییه ره‌شید چیچۆ، خاونی 8 ئه‌نفالكراوی گوندی سپیندارێیه، گوێم لێ‌بوو كاتێك مسته‌فا كازمی به ئافره‌تێكی خاوه‌ن ئه‌نفالكراو گوتی: ئێمه خه‌ڵكی گوندی “سیته”ـینه، گوتی من سیته‌م بینیوه و منیش له كوردستان بووم، ده‌سبه‌جێ دایكه عالییه پێی گوت: “رۆڵه ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان”، یانیش مادام تۆ نانی كوردت خواردووه و له سه‌رده‌می شۆڕش تۆیان له كوردستان حه‌واندووه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان”.
عه‌لی ته‌ته‌ر له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی “ئاخاوتنێكی لۆژیكی (مه‌نتقی) و له شوێنی خۆیدا بوو. باش نییه یاری به دڵسۆزی و قوربانیدانی ئافره‌تیكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بكرێت”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی “حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی له كوردستان ئه‌نجامدابوو، گونده‌كانیان سووتاندبوو، خه‌ڵكی زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد، ئه‌وان مووچه و بودجه‌یان بڕیوه، هه‌ر ئه‌وانن پاره‌ی جووتیاران نانێرن و جووتیاری سلێمانی داوا ده‌كات بچێته‌وه ژێر سێبه‌ری دادپه‌روه‌ریی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ئاماده نییه پاره‌ی ره‌نج و ماندووبوونی یاخۆد به‌رهه‌می گه‌نمه‌كه‌ی پێ بدات”.
پارێزگاری دهۆك جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه “ئه‌وانه‌ی داوای دادپه‌روه‌ری له به‌غدا ده‌كه‌ن، فه‌رموون ته‌نیا رۆژێك بۆ سه‌فره یان گه‌شتكردن سه‌ردانی به‌غدا یان مووسڵ بكه‌ن، یانیش ئاماده بن خێزانه‌كانتان به‌ته‌نیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له شارێكی عێراقی بژین”.
عه‌لی ته‌ته‌ر دەشڵێ “ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدایان نه‌بینیوه، بچوون پرسیار له دایكه ئه‌نفالكراوێك یان به‌ساڵاچوویه‌ك بكه‌ن، ئینجا خۆزگه به حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بخوازن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه “وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی عێراق دوێنێ به‌منیان گوت: خۆزگه‌مان به ئێوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانمان، ئێره هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌ورووپایه”.
عه‌لی ته‌ته‌ر رووی قسه‌كانی له گه‌نجان كرد و داوای لێ‌كردن: “گه‌نجه‌كان، قه‌در و به‌های وڵاتی خۆتان بزانن و په‌له بكه‌ن له خۆشتركردنی ژیانی خۆتان و پێشخستنی وڵاته‌كه‌تان، ره‌شبین نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌و كوردستانه‌ی رووبارێك خوێنی له‌پێناو رژاوه. پشتیوانی راستی و دادپه‌روه‌ری یاسایی بن. كێ له‌ئێمه هه‌ڵه و ناڕاست بێت پشتیوانی لێ مه‌كه‌ن. به‌ڕاست بڵێن: راست و به هه‌ڵه‌ش بڵێن: هه‌ڵه. ئه‌م وڵاته موڵكی هه‌مووانه، ئێمه ده‌توانین له هزری خۆماندا بیكه‌ین به‌به‌هشت، یانیش له‌به‌ر چاوی خۆمان ره‌شكه‌ین و بیكه‌ین به جه‌هه‌نه‌م، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر له حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه باشتر بن، بۆچی به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی وه‌ك سووریا، ئێران و توركیا له كوردستان ده‌ژین؟ بۆچی به ده‌یان هه‌زار عێراقی له كوردستان ده‌ژین؟ وێڕای ئه‌وه‌ی كه له كارمه‌ندی ساده‌وه تا وه‌زیریشیان له‌گه‌ڵدایه؟”.