
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی رایگەیاند لە نزیكترین كاتدا لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە، گوتیشی جارێ چاوەڕوانن په‌رله‌مانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی تاوتوێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، بۆ ئەوەی لەمبارەیەوە حزبه كوردستانییه‌كان ده‌نگیان یه‌ك بخەن.
خەسرۆ گۆران ئەوەی وەبیر هێنایەوە كە ئەوان وەكو پارتی له شاری دوكان، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دانیشتوون، بڕیار بووە هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی كوتله‌كانی عێراق و ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردن، بۆ رێكاری تایبه‌ت له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌نگاویان ناوە، دواتر په‌یوه‌ندییان كردووە به ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له شاری هه‌ولێر كردووە و هاوڕا بوون لە هەمبەر مه‌ترسییه‌كان، بۆ ئەوەی هۆشیاری هه‌ر هه‌نگاوێك بن كە له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك نه‌بێت، بۆ ئەوەی دواتریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن تا كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت له كاتی ده‌نگداندا، بۆیه بریاره له نزیكترین كاتدا پارتی و یه‌كێتی دانیشتن بكه‌نەوە.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دانیشتنیان كردووە و وایان به باشتر زانیوە كە دوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق درێژه به دانیشتنەكانیان بدرێت، دواتریش له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌ش كۆدەبنەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە