
دوای ئەوەی پڕۆژەی بە هەرێمكردنی سلێمانی كە بۆ مەرامێكی سایسی بەكار دەهێنرا و شكستی هێنا، ئێستە پڕۆژەیەكی تری سیاسی لەلایەن چەند كەسێكەوە ئامادە كراوە، پێش بڵاوكردنەوەی چالاكان بە پڕۆژەی شكست ناوی دەهێنن.
هێمن بێسارانی چالاكی مەدەنی،ڕاگەیاند، دوای شكستی پڕۆژەی بە هەرێمكردنی سلێمانی كە پڕۆژەیەك بوو بۆ مەرامێكی سیاسی بەكار دەهات، نەك خەڵكی ئەو سنوورە، ئێستە پڕۆژەیەكی تری شكستخواردوو ئامادە كراوە.
ئەو چالاكە گوتی، سزادانی خەڵكی سلێمانی بە كۆمەڵێك دروشم و هەڵپەهەڵپ بەردەوامە، بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەم لە سلێمانی پڕۆژەیەكی سیاسی بەناوی سیستمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان ڕابگەیەنرێت كە خۆیان بەشێكن لەو سیستمە سەقەتەی ئێستە لە سلێمانی هەیە ژیانی خەڵكی كردووەتەوە كولەمەرگی.
باسی لەوەش كرد، وەك پەتا چەند حزبێك بوونەتە بارگرانی بەسەر خەڵكی ئەو شارە، هەر سێ مانگ جارێك پڕۆژەیەك ڕادەگەیەنن بۆ مەرامە سیاسییەكان و هەڵخەڵەتاندنی خەڵك، هەروەها دوای ماوەیەك قڕوقوپی لێ دەكەن.