
كێشه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی زیاتر ده‌بێت و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی گیرۆده‌ی ده‌ستی ژماره‌یه‌ك كادری حزبه‌كه‌ی له سلێمانی بووه.
ماوه‌یه‌كی زۆره كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆی عه‌لی باپیر له كێشه‌كان تا ئاستێك پرسی گرووپ و كوتله‌كانی له‌ناو ئه‌و حزبه كه‌م بووه‌وه، به‌ڵام جارێكی تر كێشه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه پێی باش نه‌بوو له‌و كاته‌دا ناوی بڵاو بكرێته‌وه ڕاگه‌یاند، ئێسته كێشه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له نێوان كادرانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه و عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان و زاوای عه‌لی باپیر چه‌ندان جار هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی داوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو كۆمه‌ڵ كه له سنووری سلێمانییه گوتی، ژماره‌یه‌ك كادری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سنووری سلێمانی پابه‌ندی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵ نین و ئه‌وه‌یش كێشه‌یه‌كی نوێی له‌ناو كۆمه‌ڵ دروست كردووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه گوتی، ئه‌و ژماره كادره چه‌ندان جار نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان داوه‌ته ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه و داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام كۆمه‌ڵ گوێی پێ نه‌داوه.