
زانا ڕه‌حمان قایمقامی پێنجوێن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وه‌شی بۆ به‌رده‌وامی قاچاخچییه‌تی له مه‌رزی باشماخ له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕۆژانه ده‌سته‌كه‌ی لاهوور به هێز كاڵای قاچاخ ئاودیوده‌كات.
زانا ڕه‌حمان له سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قایمقامی قه‌زای پێنجوێنه هه‌میشه له لێدوانه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازی و مافیا گه‌راییی كاری قاچاخی له مه‌رزی باشماخ ده‌كرێت.
لاهوور جه‌نگی چه‌ندین جۆری كاڵای نایاسایی له ڕێگه‌ی مه‌رزی باشماخه‌وه هاورده‌ی كوردستان ده‌كات، له ئێواره‌ی سه‌عات شه‌ش بۆ 8ی به‌یانی به‌رده‌وام كاڵای كوالیت خه‌راپ هاورده‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌كات.
زانا ڕه‌حمان ده‌ڵێ، به‌هۆی بێ سه‌روبه‌ری له مه‌رزی باشماخ و مافیا گه‌رایی تێپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانمان بڕیاری واز هێنانمان له پۆسته‌كه‌مان داوه.
له ماوه‌ی ڕابردوو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕای گه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی پێیان وتوون واز له هاورده كردنی هێلكه و دووگ بهێنن و وه پاره‌ی داهاتی گومرگی مه‌رزه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكوومه‌ت.