نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی: مافی به‌شداربوانی پڕۆژه‌ی وه‌رین ستی بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی: مافی به‌شداربوانی پڕۆژه‌ی وه‌رین ستی بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ پڕۆژەی یەكەی نیشتەجێبوون كە كەرتی وەبەرھێنان دروستی كردوون، نەتواندرا تەواوی بكەن، یەكێك دراوە بە كۆمپانیایەكی دیكە و دووەكەی ترش دەدرێنە دوو كۆمپانیا بۆ ئەوەی پڕۆژەكان جێبەجێ بكەن. دەشڵێ، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت ھیچ ھاووڵاتییەك مافی ناخورێت، كە ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون ژمارەیان نزیكەی شەش ھەزار یەكەیە.
سامان عارەب، گوتی: “دوای ئەوەی كۆمەڵێك ھاووڵاتی سكاڵای ئەوەیان كرد لە پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی (وەرین ستی) لە ھەولێر كارەكانی بە باشی بەڕێوە ناچن، لیژنەیەك پێك ھێندراوە و لە ئێستادا سەیری سكاڵاكانیان دەكەین تا كێشەكەیان چارەسەر بكەین، چونكە ئەو پڕۆژەیە پێشتر كۆمپانیایەكی دیكە پێی ھەڵسابوو و دوای ئەوەی نەیتوانی تەواوی بكات، ئێمە بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت دامان بە كۆمپانیایەكی دیكە، بۆیە ھاووڵاتیان وا ھەست دەكەن ئەو كۆمپانیایە كێشەكانیان چارەسەر ناكات و پەلە لە كارەكان ناكات، بەڵام بڕیاری پێكھێنانی لیژنە بۆ كێشەكان دراوە، بۆیە ھەر ھاووڵاتییەك مافی خورابێت، دەگاتە مافی خۆی كە نزیكەی ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونە”.
عارەب گوتیشی: “جگە لەوەش دوو پڕۆژەی دیكەی یەكەی نیشتەجێبوون ماون، ئەوانیش (فلۆریا ستی) و (دەشتی بەھشت)ـن، كە نزیكەی ٥ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونن و ئەوانیش دەدرێنە كۆمپانیای دیكە و تەنھا ماوە سەرۆكی حكوومەت رەزامەندی بدات و دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بكرێت، كە پێشتر وەبەرھێنەر و كۆمپانیاكان نەینتوانیوە تەواوی بكەن و خاوەن یەكەكانیش دڵنیا دەكەینەوە كە مافیان ناخورێت و دەگەنە مافی خۆیان”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *