نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بریار لەسەر دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكان دەدرێت

بریار لەسەر دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكان دەدرێت

سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاشکرای دەکات، چەند بژاردەیەک لەبەر دەستن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگه‌کان، باشترینیان سیستەمی ئاوێتەیە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: “چەند بژاردەیەک بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دەوامی زانکۆ و پەیمانگه‌کان به‌رده‌ستن، لەوانەش خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین، یان سیستەمی ئاوێتە، بەڵام پێناچێت بڕیار لەسەر ئۆنڵاینەکە بدرێت”.

لەبارەی سیستەمی ئاوێتە گوتی: “ئەم سیستەمە تا ڕادەیەک باشترە، بۆ وانە پراکتیکییەکان و زانستییەکان پێویسته‌ قوتابییان بچنە ناوەندەکانی خوێندن، وەک بەشە پزیشکییەکان و بەشەکانی دیکە، لەبارەی وانەکانی دیکە کە پراکتیکی نین، بە ڕێگەی ئەلیکترۆنی بخوێندرێن”.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌رى باسى له‌وه‌ كرد: “دەوامی زانکۆ و پەیمانگه‌کان لە مانگی نۆ نابێت، بەڵام ئەگەر لەسەر سیستەمی ئاوێتە ڕێک بکەوین، ئەو كاته‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ مانگی 10 یان 11 دەست بە دەوامی زانکۆ و پەیمانگه‌كان بكرێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: “دوا جار وەزارەتی تەندروستی بڕیاری کۆتایی دەدات کە ئایا مەترسییەکانى په‌تاى كۆرۆنا تا کەی ھەن”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *