
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، سه‌رچاوه‌ی داهات له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جۆرێك نه‌وت سه‌ره‌كییه‌كه‌یه و له‌لایه‌ن كۆمپانیاییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وردبینی تێدا ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێ ڕوونه چه‌نده.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌خنه‌گرتن له داهاتی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و زانیاری نییه، به‌شێك له ڕه‌خنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌گه‌ره بۆ داهات. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو كابینه‌ی حكوومه‌ت ئاگاداری داهاته‌كانی كوردستانن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه زۆر هه‌وڵمانداوه داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ین و هه‌موویشی به‌یه‌ك چاو سه‌یر ناكرێ. له هه‌ندێك شوێن ڕێوشوێنه‌كان باشتر ده‌ستی پێ كردووه و قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئیداره‌كان كردووه كه پابه‌ند بن به ڕێگرتن له قاچاخ له خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه.
مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی لامه‌ركه‌زی رای گه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كی زۆر باش و پته‌وم له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه و له كابینه‌ی حكوومه‌تیشدا باسی لامه‌ركه‌زی كراوه، به‌ڵام ئه‌وه پێویسته له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ نه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد، پێشتر بڕیار و خزمه‌ته‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر بوو، ئێمه خستمانه ناوچه‌كانی تر و بڕیار و ده‌سه‌ڵاته‌كانمان شۆڕ كرده‌وه.
مه‌سروور بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه ته‌مه‌نی ئه‌و كابینه‌یه 13 مانگه و 12ی مووچه دابه‌ش كراوه، له كابینه‌ی پێشوو سێ مووچه‌مان به قه‌رز بۆ مایه‌وه و ئێمه ته‌نیا نه‌مانتوانیوه كه دوو مووچه به‌ته‌واوی بده‌ین و 21%مان بڕی.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه به‌غدا به‌ته‌واوی پابه‌ندی پابه‌ندییه داراییه‌كان نه‌بووه و سێ مانگیان به ته‌واوی پاره نه‌ناردووه و ئێسته بڕیاریانداوه 320 ملیار بده‌ن. حكوومه‌ت پێویستی به 755 ملیۆن دۆلار هه‌بووه بۆ مووچه و زۆر كه‌متر له‌وه به‌رده‌ست بووه.