نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ی٨ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاووتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و دواھەنگاوەکانی ئەم بوارە تاووتوێ کران و پێداگری لە سەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ناو ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.

ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پلەدارانی ھێزی پێشمەرگە کرا کە چەند سالێکە وەستاوە ، بڕیاردرا پلەبەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠١٧ جێبەجێ بکرێت و پلەبەرزکردنەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ساڵەکانی داھاتووش، بە پێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *