
محه‌مه‌د بازیانی كه خۆی نازانێ ئامانجی كاركردنی چییه و ئه‌و بزاڤه‌ی بۆچی پێكهێناوه، كه‌وتووه‌ته قسه گوتن به كوردستان، له‌كاتێكدا خۆی و 22 منداڵی له هه‌ولێر به ئازادی ده‌سووڕێنه‌وه، به‌ڵام ستایشی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆری لێخراوی به‌عس ده‌كات.
بازیانی له‌ماوه‌ی ڕابردوو له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بوو، به‌ڵام دوای هه‌وڵدانی بۆ “ئینشیقاق” له‌و حزبه ده‌ركرا، ئه‌وكاته باسی ئه‌وه ده‌كرا كه بازیانی “مۆری فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دزیوه و كۆپی كردووه‌ته‌وه”.
محه‌مه‌د بازیانی له‌كاتێكدا باسی ئیراده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات كه خۆی ئێسته خانه‌نشینی وه‌زیری وه‌رده‌گرێت و ده‌یه‌وێ خۆپێشاندان بكرێ و گه‌نجی ئه‌و هه‌رێمه هان بدات.
كه‌سێكی نزیكی بازیانی كه ئێسته پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پچڕاندووه پێی وایه، بازیانی ماوه‌یه‌كی زۆره كه‌س باسی ناكات و ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ سواری ئه‌و شه‌پۆله جنێودان و سووكایه‌تییه بێت كه گرووپێك به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
وه‌ك باسی له‌وه كرد كه بازیانی هه‌ولێر نه‌بێت له هیچ شوێنی تر پارێزراو نییه، خۆیشی ئه‌وه باش ده‌زانێت. وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری هه‌بوایه له‌ناو بزووتنه‌وه ده‌رنه‌ده‌كرا.