
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق بڵاویكرده‌وه، دوو فه‌رمانده‌ی باڵای پاسه‌وانی سنور له سیده‌كان به هۆی بۆردومانی توركیاوه شه‌هیدبوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی پاسه‌وانی سنوریان كردووه و به هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی لیوا و فه‌رمانده‌یه‌كی فه‌وجی پاسه‌وانی سنور شه‌هیدبوون.
راشیگه‌یاندووه، شۆفێری ئۆتۆمبێله سه‌ربازیه‌كه‌ش له‌و هێرشه‌دا شه‌هید بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، عه‌مید زوبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور، هه‌روه‌ها محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران له‌و بۆردومانه‌دا شه‌هید بوون.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سیده‌كان گرژی هاته‌ئاراوه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارگرژیه هه‌ردوو لا كۆبوونه‌وه و له‌و كاته‌دا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانی سنور