
لەسەر ڕاسپاردەی وەزیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دەوامی فەرمانگەیەک بەهۆی په‌تاى کۆرۆناوه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته ڕاگیرا.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 9-8-2020 ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویكردووه‌ته‌وه: “لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محه‌مه‌د، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەهۆی تووشبوونی بەشێک لە فەرمانبەران بە کۆرۆنا، بڕیار درا دەوام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بۆ ماوه‌ى هەفتەیەک ڕابوەستێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هاووڵاتییان بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان دەتوانن هەفتەی داهاتوو 16-8-2020 سەردانی فه‌رمانگه‌كه بکەن.