
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، باشتره بۆ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی خه‌ریكی كه‌سابه‌تی خۆی بێت و زۆر ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر نه‌كات، كۆمه‌ڵی ئیسلامی مه‌رجه‌كانی قبووڵ ناكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان،راگه‌یاند، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارام قادر بۆ ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی بابه‌تێكی هه‌ستیار و قورسه، ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه بێته ئاراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌یه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئارام قادر كه ریزی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌جێهێشت گله‌یی و گازانده‌ی هه‌بوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی شتێك نییه ئارام قادر مه‌رج بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دابنێت، كۆمه‌ڵ مه‌رجی هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكات، باشتره بۆ كاك ئارام خه‌ریكی كه‌سابه‌تی خۆی بێت چونكه زۆر ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ركردن له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه مرۆڤ “سووك” ده‌كات.