
مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، پێیوایە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق ئاسان نییە، بەو پێیەی زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ تەواوکردنی خولی ئێستای پەرلەماندان و دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن.
مەحمود عوسمان به دهنگی ئهمریكای راگهیاند: “هەڵبژاردنی پێشوەخت یان پاشوەخت گرنگ نییە، گرنگ ئەنجامدانیەتی بێ تەزویر و ساختەکاری، بۆ ئەمەش دەبێت سەرژمێری ئەنجام بدرێت و لیستەکان لە ناوی زیادە و مردوو پاک بکرێنەوە”.
ناوبراو وتیشی: ” پێش پرۆسەی هەڵبژاردن، دەبێت چەکیش لە میلیشیاکان وەربگیرێتەوە، چونکە چەک هۆکاری ساختەکاری یە لە هەڵبژاردنەکاندا.”
بەبڕوای مەحمود عوسمان، تورکیا زۆر دەستوەردان ناکات لەکاروباری هەڵبژاردندا، بەڵام ئێرانیەکان گرفتن و هاوشێوەی لایەنە شیعیەکانی نزیکیان، لەگەڵ هەڵبژاردن دا نین، دەیانەوێت دۆخەکە وەکو ئێستا بێت، وتی: “بۆیە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ کازمی ئاسان نیە، زەمینە سازی دەوێ”.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەو سیاسەتمەدارەی کورد، ڕوونیکردەوە: ئەمریکا پشتگیری کازمی دەکات و دەیەوێ سەری بخات، جەختیکردەوە: “هەڵبژاردنی پێشوەخت داواکاری خۆپیشاندەران و شەقامی عێراقە، بۆیە ئەمریکاش پشتگیری دەکات و لاری لێی نیە.”