نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ڕێزبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمان به‌ران ڕاگه‌یاندرا

به‌په‌له‌: ڕێزبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمان به‌ران ڕاگه‌یاندرا

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، خشتەی ڕیزبەندی پێدانی مووچە دیاری كراوە، بۆ پێدانی 100 هەزار دینارەكەش چاوەڕوانی تەوابوونی لیستین.

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بۆ دابەشكردنی 100 هەزار خێزانە هەژارەكان، ئێستە چاوەڕوانی تەوابوونی لیستی كۆتایین و لەگەڵ تەواوبوونی دەست دەكرێ بە خەرجكردنی.

وەزیری كار گوتی، بۆ دابەشكردنی مووچە ئێستە لیستەكە بەو شێوەیەیە سەرەتا وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و ناوخۆ و پێشمەرگە و دارایی و شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت، دواتر مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی كار و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە خانەی بەساڵاچووان گوتی، تەنیا لە هەولێر یەك بەساڵاچووی خانەكە لەگەڵ بەرپرسی خانەكە تووشی كۆرۆنا بوونە، ئەو بەساڵاچووە تەندروستی باشە و ئێستە لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *