
سکرتاریەتی حیزبی دیموکرات،چەند ڕۆژە تێکۆشەری ناوداری کورد کاک جەلیلی گادانی بەداخێکی گرانەوە تووشی ڤیڕووسی کۆڕۆنا بووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
جەلیل گادانی سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران توشی کۆرۆنا بووە، تەنانەت ناتوانێت وەڵامی تەلەفۆنی هاوڕێکانێشی بداتەوە.
حیزبی دیموکرات نوسیویەتی، هەموولا دەزانین کە بەڕێزیان خاوەنی چ جێگە و پێگەیەکی بەرزی سیاسی و کۆمەڵایەتییە و هەربۆیە کەسانێکی بێ ئەژمار لە هەوڵی ئاگاداربوون لە باری تەندروستیی بەڕێزیاندان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە