
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه وتی، پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پێڕه‌وی ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ڕێكه‌وتن كراوه له چه‌ند ڕۆژی ئاینده پێڕه‌وی ناوخۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت.
په‌یجی مه‌شخه‌ڵانی سه‌ر به مه‌لا به‌ختیار جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه،دوای چەن مانگێک لە کۆبونەوەی نھێنی له نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یەکێتی ومەکتەبی سیاسی وھاوسەرۆکان مەکتەبی سیاسی یەکێتی (بافڵ تاڵەبانی، و لاھوور جەنگی)، ھەواڵمان پێگەیشت کە پەیڕەوی ناوخۆ و دەسەڵاتەکانی ھەردو لایەن بەم زوانە دادەمەزرێت.
په‌یجی مه‌شخه‌ڵانی یه‌كێتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵه‌كه‌ی پێداون ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و جێگره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، باڵاترین ده‌سه‌ڵاتییان ده‌بێت به‌تایبه‌ت -مەکتەبی دارای‌و ئیدارەی گشتی تەواوی دەسەڵاتی دارای لای ئەنجومانی باڵا دەبێت. مانگانە راپۆرتی سەرفیاتی پارەی ھاوسەرۆکان دەبرێ بۆ سەرۆکی ئیدارەی گشتی (دلێری سەید مەجید).