
بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێ،هاونیشتمانیانی خۆشەویست وەك ئاگادارن ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە ماکینەیەکی ئیعلامی بەکۆمەڵێك سایت و پەیج و سەدان ئەکاونتی بێ باوك و هەزاران ژمارە مۆبایلی علوج ، بەسەدان هەزار دیناری کارت و سپۆنسەرەوە خراونەتەکار دژی من.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بەو هێرشانەتان ڕام ناگرن ؟ خەونی حوشتری مەبینن
ڕونکردنەوەیەکی پێویست بۆخەلکی بەویژدانی کوردستان
هاونیشتمانیانی خۆشەویست وەك ئاگادارن ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە ماکینەیەکی ئیعلامی بەکۆمەڵێك سایت و پەیج و سەدان ئەکاونتی بێ باوك و هەزاران ژمارە مۆبایلی علوج ، بەسەدان هەزار دیناری کارت و سپۆنسەرەوە خراونەتەکار دژی من و هەوڵدان بۆ ناشرین کردنمان و پاشان ڕاگرتنمان هەرجارە و بەڤیدیویەک و هەزاران جنیوی پیس و ناشرین .
خۆشەویستان بەداخەوە لەم هیرشە ناڕەواو دور لە ئەخلاق و کلتوری کوردەواریە هەندیک پەیج و سایتی ئیسلامی و خەلکی ئیسلامیش لە ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دا ، لەناویان دا سایتی فەرمی سپیدە درێغیان نەکرد لەهاندانی خەڵك بەجنیۆ دان بەخۆم و دایک و باوکم ، کە هاوشاریەکانم شاهیدن سەرکردە ئیسلامیەکانی کوردستان هێندەی خانەوادەی من و دایک و باوکم دیندار نین ، جائیتر نازانم ئیسلامیەکان وەک سەدان شتی تر جنێودانیان لەڕۆژی عەرەفەدا بەکام حەدیس یان کام فتوا شەرعاندوە ، ئەوەیان بابمینیت بۆ بارەگای ئەو خودایەیی کە ئیمە باوەرمان پێیەتی .
خۆشەویستان ئەو ڤیدیویەی من کەبڵاو کراوەتەوە لەلایەن جاش زادە و قەڵەم فرۆش و نۆکەر و چاوشۆڕەکانی داگیرکەرانی کوردستانەوە و کەناڵی NRT و سایتی سپیدەش بڵاوی کردوەتەوە ، لە دانیشتنیکی پەرلەمان دا من گوتومە ئیمە لەروی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیە وە پەنجاساڵ لە پێش عیراقین ، پێیان وایە درۆم کردوە یان شەرمی لێ دەکەم ، ئیستاش دوپاتی دەکەمەوە و خەلکی بەویژدانی کوردستان و عیراقیش ئەو شاهدیە دەدەن ، گەر جاش قەڵەم و سەرکردەو دەست و پێوەندەکانیان ئەو قسانەی من بەدرۆ دەزانن با تۆزێك غیرەت و شەهامەتیان تێدابێت و بڕۆن هەفتەیەک لە ژێر دەسەڵاتی عێراق الحبیب یان بژین ئەوکات دەزانن کێ درۆزنە .
دوێنی کەچەن سعاتێک کێشەی نەبوونی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دروست بوو ، ئیدی ئەو جاش عێراق چیانە بەدەرفەتیان زانی و دەستیان کرد بەبڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیویەی من و بەستنەوەی بەدۆخی نەخۆشخانەی ڕزگاریەوە و جنیو بەمن دەدریت گوایە دیفاعم لەم حکومەتە کردوە ، بەڵێ بەشانازیەوە ئیستاش بەرگری لەو حکومەتە دەکەم کەلە رووبەروو بونەوەی کۆرۆناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی و پاراستنی کەرامەتی کوردایەتیمان هیچ درێغی نەکردوە و هەردوای ئەو ڕوداوە سەرۆکی حکومەت و وەزیر و تەواوی کاربەدەستانی حکومی لەهەولیر هاتونە سەر خەت و کێشەکەیان چارەسەر کردو لیژنەی لیکۆلینەوەش پێکهێنراوە بۆ سزادانی ئەوانەی کەمتەرخەم بوون ،، ئەوەی پێویستە شەرم بکات و وەك نەعامە سەری بخاتە ژێر گڵ ئیوەن خاوەنی ئەو پیج و سایت و کەناڵانەو بەشێك لەسەرکردەکانتانن ، کەدەتان گوت کۆرۆنا نیە و درۆیە ئیستاش زۆر بێ شەرمانە و بێ حەیایانە هاتوون دەڵێن خەلک لە هەولیر لەنەبوونی ئۆکسجین بەکۆرۆنا دەمریت ، بەڵام ئیوە یەکجار حەیاتان تکاوە .
ئازیزان لەسەر و بەندی ئەو ڕوداوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری لەگەل هاوکارانم لە لیژنەی تەندروستی پەرلەمان لەسەر خەت بووین بزانین چی رووی داوە ، لەو کاتەدا کەسێکی جاسوس کە لەدەنگی و شوینی تلفونکردنیشی دیارە خەڵکی هەولێر نیە ، بەژمارە تلفونیکی علوج پەیوەندی پیوەکردم زۆر بەڕیزەوە جوابم دایەوە ، بەڵام زور بەئاستیکی نزم و دور لەرەوشت بەئیعازی ئاغاکانی دەستی کرد بەجنێودان ، منیش ووڵامم داوەتەوە دواتر دەنگی منی ڕیکۆرد کردوەو داویانەتە پەیج و فیسبوکە ساختەکانیان گوایە شانازی دەکەن کەسوکایەتیان کردوە و جنیویان بەمن داوە ، و بڵاوی دەکەنەوە ، دەنگی منە و هیچ شەرمی لێ ناکەم و ووڵامەکەم هاوشیوەی قسەی خۆی و ئاغاکانی بوو چونکە ئەوان تەنها لەو زمانە تێ دەگەن .
ئازیزان ئەوانە ئەوەندە ئەخلاق و کلتور و رەوشتی کوردەواریان لەدەست داوە ، پەلاماری کەرامەت و شەرەفی خەلک دەدەن و هەرچی ڕیگەو ڕیبازی سوکی و بێ ڕەوشتیە گرتویانەتە بەر ،، ئیستاش لەدوینێ وە لەپەیج و ئەکاونتە بێ دایک و باوکەکانیانەوە ، ژمارەی من بڵاو دەکەنەوە بەخەلک و گەنج ی خێر لەخۆ نەدیو کەهیچ تاوانێکیان نیە جگە لەنەزانین دەڵێن پەیوەندی بکەن و جنێوی پێ بدەن ، بۆیە لە دوینی شەوە وە زیاتر لە دوو هەزار ژمارە تلفونی کۆرەک و ئاسیای علوج پەیوەندی دەکەن بەردەوام ، من بەو خەلکانە دەلیم ئەخلاق و کلتور و داب و نەریتی کوردەواریتان بەهۆی کۆمەڵێك جاش و بەکرێگیراو و بێ ڕەوشت ، لەکەدار نەکەن ،، من نەجنێو ڕام دەگرێت نەپێشی کەم دەبم .
لەکۆتاییدا بەهەموو ئەو کەناڵ و سایت ، و پەیج و ئەکاونتە بێ دایک و باوکانە دەڵێم ئیوە زۆریک لەسەرکردەو گەورەکانتان لەبەرامبەر من لەدیبەیتە تلفزیۆنیەکان تووشی شکست و سەر شۆڕی کراون و یوتوب شاهدە ، ئیستاش مەرد بن و تۆزێك خاوەن کەرامەت بن ، خەڵك هان مەدەن جنێو بدات ، سەرکردەکانتان بهێنن بەرامبەرم لەسەر هەر بابەتێك کە ئیوە پیتان وایە من راستم نەکردوە ، جابزانن چۆن ڕسواو شەرمەزاری بەردەم خەلکی کوردستانتان دەکەم .
ئێوە هەرچیتان کردوە بێ منەت بن بەردەوامیش بن دڵنیابن تایەک هەناسەی ژیانم مابیت بەردەوام دەبم لە ڕسوا کردنتان ئیمە ڕێبازی کوردایەتی و دینداری حەقمان گرتوە و ئیوەش ڕیبازی سەرشۆڕی و جاشایەتی .
بەهمەن کاك عبداللە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان