نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی باس له‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی

به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی باس له‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی

بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی حزبەكەیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێویست دەزانن و پێیانوایە كە بە ڕێككەوتنی ئەم دوو حزبە، خەڵكی لە دڵەڕاوكێ ڕزگاریان دەبێت.
حاكم سەڵاح باپیر، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر،راگەیاند: ”هه‌تا پارتی و یه‌كێتی له ‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌، گرفته‌كان زووتر چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یە بۆ خه‌ڵكی كوردستان گرنگه‌، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كە ئەم دوو حزبە ده‌توانن به ‌یه‌كه‌وه‌ حوكمی كوردستان بكه‌ن و خه‌ڵك له دڵەڕاوكێ رزگاری ببێت”.
ڕوونیشی كردەوە، شەوی ڕابردوو پارتی و یه‌كێتی كۆبوونەتەوە، ”بڕیار دراوە له ‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی باڵا له ‌نێوان هه‌ردوولا بكرێت و شەڕی راگه‌یاندن ده‌وه‌ستێنرێت، رێككه‌وتنه‌كه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌ تیمی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و نزیككردنەوەی بۆچوونه‌كان لە یەكتر و به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كان”.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *