نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پافڵ تاڵه‌بانی: پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

پافڵ تاڵه‌بانی: پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی وه‌ك به‌شدارێكی سه‌ره‌كی پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، كێشه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نابێت له‌ داموده‌زگا حكوومییه‌كاندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌ و پێویسته‌ ھه‌موو لایه‌ك به‌ پشووفراوانییه‌وه‌ ھاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دانوستان ھه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه‌ ھه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانمان ئه‌نجامی یه‌كڕیزی و ته‌باییمان بووه‌، بۆیه‌ ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌ده‌ین ھاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ و ته‌نگژه‌یه‌ تێپه‌رێنین.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان، وێڕای ته‌حه‌مولكردنی سه‌ختییه‌كان، نیگه‌رانن له‌ گرژییه‌ ناوخۆییه‌كان و چاوه‌ڕوانن لایه‌نه‌كان دۆخێكی له‌باری سیاسی بره‌خسێنن. هه‌روه‌ گوتى، حكوومه‌تی ھه‌رێم حكوومه‌تی ھه‌موو هه‌رێمی كوردستانه‌ و پێویسته‌ گشت لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت پشتگیریی له‌ كارنامه‌ی حكوومه‌ت بكه‌ن، چونكه‌ به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌رنامه‌ی ھاوبه‌شی لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی ناو حكومه‌ته‌.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی ھه‌رێم ھه‌موو تواناكانی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ ئابووری و ته‌ندروستییه‌ نه‌خواراوه‌ تێپه‌ڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزه‌رانی ھاووڵاتییان باشتر بكات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی پالپشتیی ھه‌موو لایه‌نه‌كانه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *