نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شنگال دژی په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌داوا ده‌كرێت شنگاڵ چۆڵبكه‌ن

شنگال دژی په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌داوا ده‌كرێت شنگاڵ چۆڵبكه‌ن

ژمارەیەك لە هاووڵاتیی كوردی ئێزیدی لە سنووری شنگال، دوێنێ خۆپێشاندانێكیان ئەنجام دا و ئەمڕۆش درێژە بەو خۆپێشاندانە دەدەن، داوای ڕۆیشتنی پەکەکە لە سنوورەكەیان دەكەن.

خالید بیداع یەكێك لە چالاكانی خۆپێشاندانەكەی دوێنێی سنووری شنگال ،ڕاگەیاند، دوێنێ‌ لە سنووری شنگال خۆپێشاندان دژی پەكەكە هەبوو لەلایەن هاووڵاتییانی كوردی ئێزیدی، ئەمڕۆ دووبارە خۆپێشاندان دەكەینەوە.

ئەو چالاكە گوتی، خۆپێشاندانەكان بەشێوەیەكی هێمنانەیە و تەنیا داوامان ئەوەیە چەكدارانی پەكەكە ئەو سنوورە جێبهێڵن و ئارامی بۆ سنوورەكە بگەڕێتەوە، چیتر كوردانی ئێزیدی لە گەنجەكان لەلایەن ئەو هێزەوە نەیەنە رفاندن.

باسی لەوەش كرد، ڕێگری هەبوو لەلایەن چەند بازگەیەكی پەكەكە تا هاووڵاتییانی تەواوی سنوورەكە بەشداری نەكەن، بەڵام هەموومان یەك پەیاممان هەیە، هەرچی گرووپی چەكدارە شوێنەكە جێبهێڵن و پێشمەرگە بەهاوكاری سوپای عێراق سنوورەكە بەڕێوە ببەن.

ڕوونی كردەوە، ئەمڕۆ ئێوارەش ئەو خۆپێشاندانە ئەنجام دەدرێتەوە، بۆیە هیوادارین پەكەكە چالاكییەكانی لەو سنوورە بوەستێنێت و چیتر ڕۆڵەكانمان نەبنە قوربانی.

بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە لەو ناوچەیە، تا ئێستە ژمارەیەكی زۆری كوردانی ئێزیدی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان، چەند جارێك بەهۆی بۆردمانی فڕۆكەكانی توركیا لەو سنوورە، هاووڵاتییان بوونەتە قوربانی.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *