
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له هه‌ولێره‌وه به ماڵپه‌ڕی چركه‌ی ڕاگه‌یاند، وه‌فێدی باڵای یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی گێشته هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه لاهوور جه‌نگی حزووری نابێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مشه‌و وه‌فدی باڵای یه‌كێتی بگاته لای پارتی و كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، پارتی ئاماده نه‌بووه لاهوور جه‌نگی حزوری هه‌بێت له كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو حزب بۆیه پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی یه‌كێتی ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندێكی ته‌له‌فۆنی نێوان مه‌سروور بارزانی و پافڵ تاڵه‌بانی ئه‌نجام درا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دووا خرا بۆ به‌یانی، یه‌كێتی و پارتیش ئه‌مشه‌و تا به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه ده‌كه‌ن.