نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ژنانی سلێمانی ڕێواز فایه‌ق به‌ كاره‌كانی به‌كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌ڵێت ژن بێتوانایه‌ له‌به‌رده‌م گوشاره‌كان

ژنانی سلێمانی ڕێواز فایه‌ق به‌ كاره‌كانی به‌كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌ڵێت ژن بێتوانایه‌ له‌به‌رده‌م گوشاره‌كان

ژنانی چالاكی سلێمانی ئاماژە دەكەن، هەڵوێستەكانی رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دوورە لە كاری پەرلەمانی، بەو پێیەی سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتاران، دەبێت بێلایەنانە كارەكانیان بكەن و نەكەونە ژێر بڕیاری حزبەوە.

لانە محەمەد حافز، چالاكی بواری ژنان ،راگەیاند، كاتێك كە پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخوات، نوێنەری گەلە بە هەموو چین و توێژەكانەوە، ڕاستە لەسەر لیستێكە، بەڵام پێویستە سیاسەتێكی حەكیمانە و دادپەروەرانە و بێلایەنانە پێڕەو بكات، دوور لە نەفەسی حزبی و شارچیەتی لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵگا.

زیاتر گوتی، ئافرەت لە هەر پلە و پۆستێك بێت، جا سەرۆك پەرلەمان بێت یان پەرلەمانتار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بێت یان سەركردایەتی، وەزیر بێت یان بەڕێوەبەری گشتی، گەر نموونەیەكی سەركەوتوو پێشان بدا، ڕێگە خۆشكەرە و هەنگاوی پتەوە بۆ كردنەوەی دەرگا لەبەردەم كۆمەڵێك ئافرەتی چالاك و سەركەوتووی ئەم كۆمەڵگایە.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *