
به‌بڕیاری حزبی ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌نییه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات،په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رمن سه‌رۆكی په‌رله‌مانبوومایه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكم ده‌خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزب.
جوان ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ،مه‌وزوعی و ئه‌قلانی ته‌ماشابكه‌ین ده‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رژه‌وه‌ندی یاسا و خه‌ڵكی له‌به‌رچاوبگرێت، نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی خۆی لایه‌نی ڕاست هه‌ڵبژێرێت خۆی له ململانی حزبه‌كان بپارێزێت به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه له كوردستان نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكر،ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی زاڵبكات،ئه‌وه‌ش كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئیراده و جورئه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئایا ده‌توانێت شتێك بكات یان نا چاوی زیاتر له یاساكه‌بێت و نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی پێ ده‌ڵێ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌یان نا، كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به گوێ حزبه‌كه‌ی بكات چه زه‌ره‌ر ده‌كات و چه‌ندیش قاجانز ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان له كوردستان قورسه چونكه چه‌ندین حزبی تێدایه و هه‌ر حزبه و كاربۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات، من دژی دكتۆری ڕێواز قسه‌ناكه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانبم ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشتی خه‌ڵك له‌سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌م داده‌نێم، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌م داوای كارێكم لێبكات دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میله‌ته‌كه‌م بێت، جوان ئیسماعیل وای گوت”.
زیاتر وتی، ده‌بێت په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ دۆخی میله‌ته‌كه‌دا بڕوات ئێسته كاتی ئه‌وه‌نییه حزب بڵێت كۆبوونه‌وه په‌رله‌مان بكرێت كۆبونه‌وه نه‌كرێت،هه‌لوێست له‌سه‌ر بابه‌تێك وه‌ربگرێت له دۆخه‌كه دووره،ئێسته ئێمه له ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌خۆشی كۆرۆناداین هاوڵاتییان خۆیان كه‌ره‌نتینه‌كردووه،ده‌بێت ئێسته په‌رله‌مان دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووایه یاسایی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ده‌ربكردایه پالان دابندرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌ی دارایی و ساخ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران، نه‌وه‌ك مه‌ژغووڵ ببن به ململانی حزبی ئایا ڕێگه ده‌ده‌ن جه‌لسه بكرێت یان نا.