
چاودێرێکی سیاسی باس لە هەڵوێست و بڕیارەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێ بەپێی بڕیاری حزبەکەی دەجوڵێتەوە و بڕیار دەدات، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە ئەو سەرۆکی پەرلەمانی حزبە نەک هی خەڵک.
د.مه‌دحه‌ت سلێمان، چاودێرى سیاسى ،ڕاگه‌یاند: “دەبێ سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان بێ لایه‌ن بن چونكه ئه‌وان دانیشتنی په‌رله‌مانى بەڕێوە دەبەن، نابێت له‌ژێر كاریگه‌ریی حزبى خۆیان بڕیار بده‌ن، به‌داخه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره کە سەرۆکی ئێستای پەرلەمان لەلایەن حزبەکەیەوە ئاراستە دەکرێت و حزبەكەی پێی دەڵێ دانیشتنی پەرلەمان با بکرێت یان نەکرێت”.
گوتیشی: “هه‌ڵگرتنى پارێزبەندی له‌سه‌ر سۆران عومەری پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی به ده‌نگدان ئه‌نجام درابوو، ده‌شبوو به ده‌نگدان هەڵگرتنی پارێزبەندییەکە هەڵبوەشێنردێتەوە، بەڵام بەداخه‌وه رێواز فایەق بڕیارێكى ده‌ركرد نایاسایى بوو، بۆیه‌ش وه‌زاره‌تى داد ڕه‌تى كرده‌وه”.
جەختیشیکردەوە کە “ئەگەر سۆران عومه‌ر به‌ڵگه‌ى هه‌بووایە بچێته بەردەم دادوەر له‌سه‌ر ناوزڕاندن فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرنەدەكرا و تەنیا سزاى دارایی دەدرا، به‌ڵام بۆیه نه‌چووه دادگا چونکە لە كه‌یسیى كوشتنى ڕۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د سیاسى تۆمه‌تباره و هه‌ندێك ده‌زگاى هەواڵگری ده‌ستیان له‌م كێشه‌یە هەیە ئەگینا ئه‌وان چ په‌یوه‌ندییەکیان به سۆران عومه‌ر هه‌یه به‌رگرى لێده‌كه‌ن و نایه‌نه‌وێت پارێ به‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت”.
چاودێرە سیاسییە گوتی: “فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌ڵێن ئێمه به‌شدارى دانیشته‌كانمان هه‌ڵده‌په‌سێرین تا یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه شتێكە جێگاى پێكه‌نینه، ته‌نانه‌ت منداڵیش ئه‌و قسه‌یه ناكات، چونكه ئه‌وانه هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵكن و ئه‌وانیان ناردووەته په‌رله‌مان، كێشه‌ى فراكسیۆنه‌كان له‌نێو په‌رله‌مان نییە، ده‌بوو فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌یان پێداگیریان كردبا بۆ ئەوەی له‌گه‌ڵ پارتى رێکبکەون، ئه‌ى ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان كاریان هه‌ڵپه‌سارد بۆچی وه‌زیره‌كان و بەڕێوەبەر گشتییەکانی یه‌كێتى له‌نێو حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌وام بکەن؟ بۆچى مووچه وه‌ربگرن؟ ده‌بوو سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى به فراكسیۆنى یه‌كێتى گوتبا ئێوه له دانیشتنى خۆتان به‌رده‌وام بن، ئێمه وه‌ك دوو حزب كێشه‌كانى خۆمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
ناوبراو پێیوایە کە ئەگەر 18پەرلەمانتار له كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمان بەشدار نەبێت، هیچ له دۆخەکە ناگۆڕێت و دانیشتنه‌كان هەر ئەنجام دەدرێن”.
ئاماژەی بەوەش دا کە سەرۆکی پەرلەمان بە هۆی بڕیارەکانی ئەم دواییەیەوە سەلماندوویەتی کە ئەو سەرۆکی پەرلەمانە بۆ حزبەکەی نەک بۆ خەڵک، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردووەته سه‌ر كه‌سایه‌تیى خۆى، چونكه ئه‌و بڕیارى حزب جێبه‌جێ ده‌كات، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ى و سكرتێر هى هه‌موو كوردستانن نه‌ك هى حزبه‌كانیان.
ئاماژەی بە ئەوەش دا: “كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كشەممەی داهاتوو‌ی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو کارنامەیە دەکرێت کە كه پێشووتر رێککەوتوون لەسەری و سه‌رۆكى په‌رله‌مان خۆى نووسراوى كردووه بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ كوبوونه‌وه‌ى 26ى مانگ كه هه‌ندێك له وه‌زیره‌كانى حكوومه‌ت بانگهێشت بكرێن، كه‌واتە کاتێک خۆت نووسراوێك ده‌كه‌ى كه وه‌زیره‌كان ئاماده بن چۆن ئێستا به فه‌رمان پێكردنى له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ى دەڵێ بەشداری دانیشتنەکە نابم”.