
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە و رای گەیاند كە ئەگەر دایكی رەفیق حزبی بوایە، ”ئەوا وەك سەركردە دیارەكانت مەلەفی لە ئەمن دەبوو“.
پاش ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٠، ئەحمەد كانی لە نووسینێكدا دزی و تاڵانییەكانی سەردەمی دەسەڵاتی یەكێتی لە هەولێر وەبیر لاهوور جەنگی هێنایەوە، حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی وەك ئەوەی باسی دزییەكانی ئەو كرابێت، بە شپرزەییەكی زۆرەوە هێرشێكی توندی كردە سەر ئەحمەد كانی. حاجی مەسیفی لە نووسینەكەیدا دایكی ئەحمەد كانی بە ناوی (سەبیحە) ناساند و تۆمەتی رەفیق حزبی بوونی لە سەردەمی بەعس دایە پاڵی.
لە بەرامبەردا بەرپرسی لقی دووی پارتی لە نووسینێكدا بە ناونیشانی (وه‌ڵامێك بۆ حاجی مه‌سیفیی پیكاپدز) كە بۆ (باس‌نیوز)ی ناردووە، ئاماژەی بەوە كرد كە ”پیكاپدزێك به‌ناوی حاجی مه‌سیفی نووسینێكی منداڵانه‌ی له فه‌یسبووكی خۆی له دژی دایكم نووسیوە، بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ك، له ساڵی ١٩٦٧ تا ١٩٧٥ دایكم سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان بووه و ناوه‌كه‌شی (سه‌بیحه) نییه، بۆیەش ناوی ئاشكرا ناكەین، تا بڕۆن و بپرسن بزانن وایه یان نا”.
ئەوەشی وەبیر ئەو بەرپرسەی یەكێتی هێناوەتەوە: ”دایكم ماوەیەكی بەرچاو كادیرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بووه و ئه‌و مامۆستایانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ كردووه شایه‌تیی رۆڵ و خه‌باتی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر دایكم ره‌فیق حزبی بوایە، ئێستا وه‌ك سه‌ركرده دیاره‌كانتان مه‌له‌فی له ئه‌من و ئیستخباراتی عێراق ده‌بوو كه دوای رووخانی سه‌دام هه‌موویان ئاشكرا بوون، بۆیه ته‌حه‌دداتان ده‌كه‌ین به ڕسته‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له هه‌موو دیكۆمێنته‌كانی به‌عس و ئیتیحادی نیسائی هەبێت و ناوی ئه‌و ئافره‌ته تێكۆشه‌ره‌مان بۆ بهێنن“.
لە كۆتاییشدا ئەحمەد كانی بە حاجی مەسیفی گوت: “له‌و شوێنه‌ی جاشایه‌تی ته‌واو بوو، ئێوه ده‌ستتان پێكردەوە، تكایه ئێوە باسی دۆسیە مەكەن، با بیرتان نەهێنینەوە چۆن لەنێو بازاڕی هەولێر، هه‌ولێرییە‌كان به فیكه و دروشمی پیكابدز و قۆڵبڕ ده‌ریان كردن یان به فوول ئێچ دی نیشانتان بده‌ینه‌وه؟”.
وێنەی مێژوویی دایكی ئەحمەد كانی كە لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی، ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد گیراوە
