
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارەكانی لاهوور جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی فەرامۆش دەكات و لە دانیشتنەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئامادە دەبێت.
مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ جێگرەكەی بۆ دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوودا دەبێت
سكرتێری پەرلەمان گوتی، كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ جێگرەكەی بۆ دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوودا دەبێت كە بانگێشتكردنی چەند وەزیرێكە.
چوونی ڕێواز فایەق دوای بڕیاری لاهوور جەنگی بووە كە بڕیاری ڕاگرتنی كارەكانی یەكێتی لە پەرلەمان دابوو، ئەوەیش وایكرد سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دژی ئەو كارە بوەستنەوە و ئامادەیی خۆیان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەربڕی و یەكێتـی لەو هەڵوێستەی بەتەنیا مایەوە.