
موستەفا سەلیمی ئەو شۆڕشگێڕەی کوردستانی ڕۆژ هەڵات لە زیندانەکانی ئێرانەوە، هەڵهات هاتە سنوووری قەزای پێنجوێن چەکدارەکانی لاهوور جەنگی دەستگیریان کرد و ڕادەستی ئێرانیان کرد.
بەکارهێنەرانی فەیسبووک و تویتەر لە پۆستەکانی لاهوور جەنگی کۆمێنت دەکەن و دەنوسن لاهوور جەنگی کەیسی دالیا ئاشکرابوو بە شوێن ئاشقەکەی خۆیەوەتی لە شوێنێکی ئارامە، دەی پرسیار دەکەین کوا کەیسی موستەفا سەلیمی بۆ ڕادەستی ئێران تان کردەوە.
دالیا کچی برای ساڵح مووسلیم شاڕڤان بوو لە هێزەکانی سەر بە یەپەگە پاش ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەکی پێوەندی خۆشەویستی دەبەستن و بەناوی وەرگرتنی چارەسەر دێنە هەولێر پاشان لە هەولێر دەڕۆنە کوردستانی باکور.