
هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه ده‌یانه‌وێ ئێران له عێراق ده‌ربكه‌ن، ئێسته تۆڕی كاره‌بای عێراق به كه‌نداوه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، ئێران دوور ده‌خه‌نه‌وه له كه‌رتی كاره‌با و بڕیاره سه‌رۆك وه‌زیران كازمی سه‌ردانی سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا بكات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ستی به‌مه‌ترسی كردووه و خۆی گه‌یانده به‌غدا.
شێروان میرزا ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یاند، ئێران و ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه ده‌یانه‌وێ جێده‌ستیان له عێراق زیاتر بێت، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌غدا بۆ پێداچوونه‌وه‌یه به‌و پێوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌تی، عێراق ئێسته ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگی له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی بۆ سعوودیه، پێوه‌ندی به دابینكردنی وزه‌ی كاره‌باوه هه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی كۆتایی به كڕینی كاره‌بای ئێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بهێنێت.
“ئه‌وه‌ی هه‌یه لای ئێمه عێراق نایه‌وێ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ته‌نیا یه‌ك وڵات بێت، له به‌رانبه‌ردا ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێ بمێننه‌وه له نه‌خشه‌كه‌دا، سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ ببنه ئه‌لته‌رناتیڤ و ئێران ده‌ربكه‌ن”. شێروان میرزا وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، عێراق وڵاتێكه كراوه‌یه بۆ ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان، بۆیه ئێسته حوكمڕانانی عێراق جارێكی تر بنیاتی وڵات ده‌نێنه‌وه و وڵاتان ده‌یانه‌وێ جێده‌ستی زیاتریان هه‌بێت له عێراقی نوێ، ئه‌وه‌ش وای كردووه ئێران به‌په‌له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بنێرێته به‌غدا.