نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌:داعش له‌م ناوچه‌ی كوردستان دروشمه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌په‌له‌:داعش له‌م ناوچه‌ی كوردستان دروشمه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

شارۆچكەی سلێمان بەگی سەر بە شاری خورماتوو، چەند كەسێك بەهۆی نووسینی دروشمەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەسەر دیواری ماڵان دەستگیر كران.

لەمبارەیەوە مەهدی حەسەن بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی سلێمان بەگ،راگەیاند “لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە چەند رۆژێكە دروشمی تایبەت بە پشتگیریكردن لە تیرۆریستانی داعش لەسەر دیواری ماڵان لە گەڕەكەكانی شارۆچكەی سلێمان بەگ دەنووسرێتەوە”.

گوتیشی هێزەكانیان بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی پشتگیری لە تیرۆریستان دەكەن، هەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە و چەند كەسێكی گومانلێكراویشیان دەستگیر كردووە، كە گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت دروشمەكانی داعشیان لەسەر دیواری ماڵان نووسیبێتەوە.

بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمان بەگ ئەوەشی خستەروو كە هاووڵاتییان هاوكاری هێزە ئاسایشییەكانیان كردووە لە سڕینەوەی دروشمەكان و لە گرتنی تۆمەتبارەكانیش.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *