نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: یه‌كێتی قه‌زای كفری ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

به‌په‌له‌: یه‌كێتی قه‌زای كفری ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

ماوەی چه‌ند ڕۆژە هێزێكی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان نزیك بوونەتەوە، ئامانجیان دەستگرتنە بەسەر بازگەیەكی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە گفتوگۆكانی نێوان ئەو هێزە و هێزی پێشمەرگە لە سنووری كفری ڕاگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە ئەو هێزەی عێراق لەو سنوورە ماونەتەوە و چەند جارێك هەوڵی هاتنە پێشەوەیان داوە، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە ڕێگرییان لێ كراوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئێوارەی دوێنێ‌ گفتوگۆیان لەگەڵ كراوە تا بزانن چییان دەوێت و بۆچی ناكشێنەوە، لە وەڵامدا داوای بازگەی ناوچەی كارێزی نزیك كفری دەكەن و دەیانەوێ كۆنترۆڵی ڕێی سلێمان بەگیان بەدەستەوە بێت.

ڕوونی كردەوە، ئەو هێزە ئێستە چەند پێگەیەكیان داناوە، لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەشەوە هۆشدارییان پێ دراوە كە چیتر نەیەنە پێشتر و ئەو ڕەبیانەی دایانناوە هەڵیانبگرن و بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بەڵام ئێستە باس لە ڕێككەوتن دەكرێت و ئەگەری مانەوەی ئەو هێزە هەیە و بازگەكەش ڕادەست بكرێت.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *