
شه‌ش گه‌ڕی دانوستان له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌مه‌ڕ بوودجه و پرسه هه‌ڵپرسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامدراوه به‌ڵام هێشتان نه‌گێشتوون به ڕێكه‌وتنی كۆتایی، نوێنه‌رێكی كورد له وه‌فدی دانوستانكار ده‌ڵێ، ئێمه به‌ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ین.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاند:” كاتی سه‌ردانی وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیار نه‌كراوه به‌ڵام گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
فارس عیسا وتیشی:” لێكتێگێشتن له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت هه‌یه بۆیه‌ش گفتوگۆكان به‌رده‌وامی پێده‌درێت،جه‌وله‌ی نوێ گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
عیسا زیاتر ڕونیكرده‌وه:” ده‌بێت هه‌ردوو حكوومه‌ت ڕێكه‌ون چونكه به‌بێ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد وه‌زعی به‌غدا سه‌قامگیرنابێت، له‌ڕوی سیاسی و مالییه‌وه.
به‌ڕونی له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی وتومانه گفتوگۆكان و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووره هیچ شتێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور نابێت، له گفتوگۆكان به‌شێك له قسه‌كان ده‌ستوورین و به‌شێكیشیان ده‌ستووری نین، ئێمه وه‌ك كورد به بنه‌مایی ده‌ستوور قسه‌ده‌كه‌ین، فارس عیسا وای گوت.