
بەڤیدیۆ محەممەد فەوزی بەرهەم ساڵح نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار گەندەڵی کردووە
موحەمەد فەوزی ئەلزەیدی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی وەزارەتی کارەبای عێراقی و بەرپرسی پڕۆژەکان بە ڤیدۆ باس لە گەورەترین گەندەڵی، بەرهەم ساڵح دەکات قەبارەکەی بە نزیکی ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.
بەرپرسە عێراقییەکە دەڵێ، بەیەک گوژمە بەرهەم ساڵح لە ڕێگەی پیاوێکی بە ناوی سەلام قەزازا ٧٠ ملیۆن دۆلار دەگوازێتەوە بۆ سلێمانی.
بەرهەم ساڵح نوێنەری کوردە لە سەر کورسی سەرۆک کۆماری عێراق، ئامادە نەبووە پشتیوانی داوا ڕەواکانی هاڵاتیانی کوردستان بکات، چاودێران دەڵێن ، بەرهەم ساڵح دەست کەوتەکانی خۆی ناکاتە قوربانی و مەترسی بۆ داوا دەستوری و ڕەواکانی خەڵکی کوردیتان.
بەرهەم ساڵح لە ڕێگەی میدیاکانی کار لەسەر هەستی هاڵاتییانی ماڤ خوراوی کوردستان دەکات بەڵام لە دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری ئامادە نییە هیچ هەوڵێک بدات بۆ وەرگرتنەوەی مافی هاڵاتیان زەوت کراوە لەلایەن بەغداوە.