
نهێنییه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرا بوو كه رۆژی چوارشه‌می رابردوو له گردی زه‌رگه‌ته‌ی مه‌كۆی سه‌رۆكی گۆڕان كۆبوونه‌وه.
لاهوور ددانى به دزین و كارى نایاسایى له مه‌رزه‌كاندا ناوه
نهێنییه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا كراوه كه ڕووبه‌ڕوو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند قسه‌یه‌كی به لاهوور جه‌نگی گوتووه.
ماڵپه‌ڕی “په‌یسه‌ر” كه نزیكه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای گه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دا، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی داوای له لاهوور جه‌نگی كردووه كه كاری نایاسایی و قاچاغی خاڵه سنورییه‌كان رابگرێت و له به‌رانبه‌ردا شاندی یه‌كێتی گوتویانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.