
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی دەستەی پەرلەمانتارە كوردە عێراقچییەكان، هەمیشە دژایەتیی هەرێمی كوردستان دەكات و هەر ڕۆژەی تۆمەت دەداتە پاڵ كەسێك.
بەپێی زانیاریەکان،خاوەنی چەندین دۆسیەی گەندەڵی و ئابڕووچوونی ڕەوشتییە و ئەوكاتەی بەڕێوەبەری كەناڵی فەرمیی گۆڕان بووە، بە چەندان گەندەڵی تۆمەتبار بووە و سووكایەتی و دەستدرێژیشی كردووەتە سەر چەند كارمەندێكی كەناڵەكە و بەم هۆیەوە هەوڵێك هەبووە بۆ ئەوەی لە كارەكەی دەربكرێت.
لەمبارەیەوە كاروان ساڵح، ئەندامی پێشووتری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند، هۆشیار عەبدوڵا ”پیاوێكی بچووك و هەرزەیەكی سیاسییە و قسە لەسەر هەر سەركردەیەكی باڵای كورد بكات، تەنیا خۆی پێ بچووكتر دەبێتەوە
لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك ،راگەیاند كە هۆشیار عەبدوڵا لە لای هەمووان بەوە ناسراوە كە كەسێكە هیچ مەبدەئێكی نییە و بۆ پارە خۆی دەفرۆشێت، پێشتر ئیسلامییەكی توندڕەو بووە، دواتر چووەتە ڕیزی یەكێتی و پاشان بووەتە گۆڕان، ئێستاش تەنانەت لە دژی سیاسەتی بزووتنەوەكەی دەجووڵێتەوە و كار دەكات.
ئومێد عەبدوڵا ھەڵەدنی، كارمەندی پێشووی knn كە ئێستا لە كەناڵێكی دیكەدا كار دەكات، راگەیاند: ”ھۆشیار عەبدوڵا کاتێک بەڕێوبەری كەناڵەكە بووە، چەندین دۆسیەی گەندەڵیی ئەخلاقی و ئیداری ھەبووە، جگە لەوەی گێچەڵی بە کارمەندە کچەکان دەکرد، بەڵام لەپێناو پەرژەوەندیی خۆی و بۆ وەرگتنی مشتێک پارە و بە ڕێککەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ کۆمپانیاکانی نزیک لە لایەنێكی دەرەوەی گۆڕان، هەروەها لە سایەی كەناڵی KNN، سەفقەیەكی گەورەی بازرگانی كرد و ئەوە دووەمین خولە ئەندامی پەرلەمانی عێراقە“.
ئەو كارمەندەی پێشووی كەناڵەكەی گۆڕان ئاشكرای كرد كە ”بەرپرسە باڵاكانی گۆڕان دركیان بە گەندەڵییەكانی هۆشیار عەبدوڵا كرد، هەوڵیشیاندا لە بەڕێوەبردنی كەناڵەكە لایبدەن“. گوتیشی: ”هۆشیار عەبدوڵا بە ئارەزووی خۆی، گێچەڵی بە کارمەندانی کەناڵەکە دەکرد، تەنانەت ئەگەر کارمەندێکیش لە کوتلەکەی ئەو نەبوایە، کۆتایی بەڕاژەی کارکردنی دەھێنا”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە