
فەرمانبەران باس لەوە دەكەن، چاكسازی لە مووچەی ئەگەر بە كەمكردنەوەی بڕێك مووچە لەوانیش بێت، شتێكی خراپ نییە، بەڵام مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت، ئەوان ئومێد دەكەن كە چاكسازی كۆتایی بەو گرفتە بێنێت كە بۆ مووچەخۆر و مووچە دروست بووە.
كامهران بارام، فەرمانبەری لە فەرمانبهر،راگەیاند، چاكسازی لە مووچەخۆران و كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەت و لابردنی مووچەخۆری نایاسایی و زۆر، كە ساڵانێكە پارەیەكی زۆر و زەبەلاح وەردەگرن و بوونەتە قوڕسایی لەسەر مووچەخۆری راستی، ئەمە تەنیا لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی راستی و یاساییە.
قومری ئهحمهد، فەرمانبەر دەڵێت، كەمكردنەوەی مووچە كارێكی قوڕسە، كاتێك فەرمانبەرێك یاسایی بێت و بە هەقی خۆی دامەزرابێت و رۆژانە و مانگانە لەكات و ساتی خۆی دەوام دەكات.
زیاتر گوتی، ئەو قوڕساییەی كە كەوتووتە سەر مووچە، بەهۆی كارە نایاساییەكان كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو كراوە، بە دامەزراندنی لێشاوی نایاسایی و خانەنشینكردن، وای كردووە مووچەخۆری یاسایی باجەكەی بدەن، بەوشێوە چاكسازییە باشترە لەكاتی خۆی بڕێك كەمتر وەرگری وەك لەوەی زیاتر لە مانگێك مووچەی تەواوەتی وەرگری.