
قۆناغی یه‌كه‌می چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، گۆڕان ده‌ڵێ، هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازی به ئه‌رێنی ده‌بینین و له هه‌نگاوه‌كانی دواتری چاكسازی پێویستیمان به پاره‌ی به‌غدا نییه بۆ مووچه و بودجه.
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆچوونی خۆمان له‌باره‌ی چاكسازی ڕاگه‌یاندووه، ئێسته قۆناخی یه‌كه‌می چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، پشتیوانی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین و ئێسته پاكسازی ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێسته حكوومه‌ت پاكسازی له لیستی مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان ده‌كات، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی باشه و چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی باشتر ده‌كه‌ین و مانگه‌كانی داهاتوو سه‌ره‌تاكانی ده‌رده‌كه‌وێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تای چاكسازی زۆر ئه‌رێنییه و داهاتێكی زۆر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و دادپه‌روه‌ری ده‌هێنێته كایه‌وه.
“ئێمه وه‌ك گۆڕان دڵنیاین، قۆناغی یه‌كه‌می چاكسازی سه‌ركه‌وتوو بێت و مووچه‌ی پله‌باڵاكان كه‌م بكرێته‌وه و مووچه‌ی بندیواره‌كان ببڕێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌مووی ڕێكبخرێته‌وه، قۆناغی دووه‌می چاكسازی داهاتی ناوخۆ و داهاتی گومرگی ڕێكبخرێته‌وه، پێویستیمان به پاره‌ی به‌غدا نابێت بۆ دابینكردنی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان”. شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كراوه، حزبه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو، ڕایان گه‌یاندووه پشتیوانی ده‌كه‌ن و ده‌شبێت هه‌مووان پشتیوانی پرۆسه‌ی چاكسازی بین.