نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: حەزم دەكرد شێوەكار بم

مەسرور بارزانی: حەزم دەكرد شێوەكار بم

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییەكدا ئاشكرای كرد كە دوور لە ژیانی سیاسی، حەزی دەكرد شێوەكار بێت.


مەسرور بارزانی لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە ڤیدیۆ وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییان دەداتەوە، ئەمڕۆ لە بەشی یەكەمی وەڵامەكانیدا بۆ پرسیاری هاووڵاتییان، گوتی “بەڕێزێكی خۆشەویست پرسیویەتی لە ژیانێكی ئاسایی و دوور لە سیاسەت، حەزم دەكرد ببم بە چی؟ من حەزم لە شێوەكاریە، حەزم دەكرد ببمە شێوەكار، ئێستاش كە بوارم هەبێت، شێوەكاری دەكەم”.


سەرۆكی حكوومەت دەشڵێ زۆر حەزی لە سرووشتە، بۆیە حەزی دەكرد لە بواری ژینگەپارێزییشدا كار بكات.


مەسرور بارزانی هەروەها وەڵامی پرسیاری شاخەوانێكی كوردی داوەتەوە كە لێی پرسیوە ئایا ئامادەیە لەگەڵ شاخەوانەكاندا بەشدار بێت بۆ پاككردنەوەی شوێنێك؟ لە وەڵامدا دەڵێ بێگومان خۆی ئەمەی لە بەرنامەدا هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە نالەبارەی كۆرۆنا دواكەوت، دەشڵێ هەوڵ دەدەن لە داهاتوودا بیاندۆزنەوە و بە یەكەوە بچن بۆ خاوێنكردنەوەی ژینگە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *