
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رێك ده‌كه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد بێت.
فازڵ ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سلێمانی–هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند، پارتی هه‌موو كاتێك بۆ یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان پارێزراو بن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پارتی پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردی له لایه‌نێكی سیاسییه‌وه بێت یان له كه‌سایه‌تییه‌دیاره‌كانی ئه‌م وڵاته بێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی پێی وایه كه به‌یه‌كڕیزی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌وه پێگه‌ی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شه‌ی زیاتر ده‌كات.