نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عه‌دنان عوسمان: چاكسازی ده‌رفه‌ته‌ و نابێت چاومان له‌ به‌غدابێت

عه‌دنان عوسمان: چاكسازی ده‌رفه‌ته‌ و نابێت چاومان له‌ به‌غدابێت

سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ئەگەر ئیرادەیەک هەبێت بۆ چاکسازی ئەوا دەکرێت مانگانە ملیۆنان دۆلار بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى گشتى لە برى گیرفانى حزب، دەشڵێت، خواستی مەرکەزییەت لە بەغدا بەرەو بەهێزبوون دەڕوات و رۆڵی هەرێم و پارێزگاکان تا دێت لاواز دەبێت.

عەدنان عوسمان، سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان، رایگەیاند، چاکسازی، کۆنتڕۆڵکردنى داهاتەکان و بەشێک لە سەروەت و سامانى کۆمپانیا حزبییەکان دواین چارەسەرن بۆ رزگاکردنی هەرێم و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی، چونکە “لە ئێستادا تاڵانییەکى گەورە هەیە، گەرچارەسەربکرێت دۆخى هەرێم دەبوژێتەوە”.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئەوەی خستوەتەڕو، رێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەخت و دژوارە و بژاردە بەهێزەکە نێوخۆى هەرێمی کوردستانە نەک بەغدا، چونکە “رۆحى مەرکەزییەت لە بەغدا تا دێت بەهێزتر دەبێت و رۆڵی هەرێم و پارێزگاکانیش لاوازتر دەبێت”.

پرسی چاکسازی لە ئێستادا پرسی شەقام و حکومەت و پەرلەمانی کوردستانە و بە وتەی عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو بوارانەی یاسای چاکسازی دەستنیشانی كردووە، لە 7/1 ەوە كاریان لەسەر دەكرێت و پڕۆسەی چاکسازی دەستپێدەکات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *