
بهفهرمانی مهسروور بارزانی مووچهی خانهنشینی پله باڵاكان بۆ ئهم مانگه بۆ نیوه كهم كراوهتهوه و لهمانگی داهاتووهوه زیاتر لهوه كهم دهكرێتهوه.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، راگەیاند:” بە پێی یاسای چاکسازی زیاتر لە 400 پەرلەمانتاری خانەنشین نیوەی زیاتری مووچەی خانەنشینییەکەیان کەم دەکرێتەوە، تەنانەت، هەندێک لەو پەرلەمانتارە خانەنشینانە زیاتر لە نیوەی مووچەیان لێ دەبڕدرێ، بە جۆرێک هەیە لە 6ملیۆن دەبێتە 2ملیۆن و 60هەزار دینار”.
ڕوونی کردەوە لە وەزارەتی دارایی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینی پلەتایبەتەکان دەردەکرێ، گوتیشی:” ئێمە ئامادەکاری خۆمان تەواو کرودوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو یاسای چاکسازی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دۆسیەکان و لیستی ناوەکانمان ئامادەیە، وە چەندین پلە تایبەتیش هەیە نایاسایین ئەوانیش پێداچوونەوەیان پێدەکرێ”.
ئاماژەی بەوەشدا بۆ مووچەی ئەو مانگە 50%ی مووچەی پلەباڵا و تایبەتەکان کەمدەکرێتەوە.
لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە 240هەزار خانەنشین مانگانە لە سەرووی 110ملیار دینار خەرج دەکرێت.