نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق، جەختی لە گرنگیی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و  پێشمەرگەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/6/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جومعە عەنناد سەعدون وەزیری بەرگریی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

وەزیری بەرگریی عێراق تیشکی خستە سەر زیادبوونی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بەوەدا کە داعش دوژمنی هەموومانە و جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا ناکات، بۆیە پێویستە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا هەبێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و  پێشمەرگەدا کرد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لەو ناوچانەدا.

هاوکات ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەڕێگەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *