
شارەزایەكی سەربازی رای گەیاند، ئەو كارانەی لاهوور جەنگی دەیكات، نیشانی دەدات كە دەیەوێت هەژموونی خۆی بەسەر یەكێتیدا بسەپێنێت، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی لە لایەن وڵاتانی هەرێمی و نەیارانی كوردەوە پشتیوانی دەكرێت.
لیوا محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندى، ئەفسەری خانەنشینكراو و شارەزای سەربازی، ڕاگه‌یاند: “یه‌كێتى دواى كۆنگره‌ى چواره‌م، هاوسه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسی و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییەكانی هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵام هێشتا لەنێو ئەو حزبەدا ناوه‌ندێكى بڕیاردانى فه‌رمى نییه تاوەكوو حزبه‌كه له كاتى گۆڕانكارییه سیاسییه‌كاندا خاوه‌نى بڕیارێكى سیاسیی فه‌رمى بێت.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لاهوور جەنگی دەیەوێت ”هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر یه‌كێتى و بنه‌ماڵه‌ى مام جه‌لالدا بسه‌پێنێت“. جگە لەوەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یەكێتی ”دەریخست كە ئەو قسانەی لەبارەی نەمانی باڵباڵێن لەنێو یەكێتی دەكران، تەنیا قسە بوون.
ئاماژەشی بەوە كرد كە حكوومەت بەم زوانە دەست بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكات، ”بێگومان هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان پشتگیرى لە چاكسازی ده‌كات، به‌ڵام لاهوور جه‌نگى دژایه‌تى ده‌كات، هەر به‌هۆى ئه‌و چاكسازییه‌وه دژایه‌تییه‌كانى خۆى بۆ ئه‌م كابینه‌یه چڕكردوه‌ته‌وه و خه‌ڵكى هان ده‌دات تاوەكوو خۆپیشاندان بكه‌ن و ناڕەزایی لە بەرامبەر هەموو شتێك دەرببڕن.