
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه، ده‌ڵێ ده‌بێت هه‌مووان پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ته‌ندروستی و ئابووریی نابێت له‌حكوومه‌تبین و له‌ولاشه‌وه وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن مامه‌ڵه بكه‌ین، یه‌كێتیی 28 ساڵه حكوومڕانی سه‌ره‌كی بووه ده‌ستی له هه‌موو بڕیاره‌كان هه‌یه.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جیڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕاگه‌یاند:” ئه‌ودۆخه‌ی له كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه له قه‌یرانی دارایی و دۆخی ته‌ندروستی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بارودۆخێك هاتوه‌ته‌پێشه‌وه ده‌بێت بڕیاری تێدابده‌یت، حكوومه‌ت قه‌رزاره قه‌یران به‌رۆكی گرتووه بۆیه ده‌بێت پشتیوانی حكوومه‌تبین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌كانی بكات.
خه‌لیل سه‌ركانی وتیشی:” كۆرۆنا ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی ئیفلیچ كردووه نه‌وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پێویسته په‌رله‌مان كۆببێته‌وه لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌داراییه‌كانی وڵات بكات له گومڕگ و نه‌وت و داهاتی گشتی ناوخۆ ، شه‌فافییه‌ت بۆ خه‌ڵكی زیاتر ده‌ربخرێت،ئایا داهات ئه‌وه‌نه هه‌ییه مووچه‌ی مووچه‌خۆره‌كان بدرێت،یان ئه‌وه‌ییه به‌ڵێ داهاته‌كه ئه‌وه‌نه له ئێستادا نییه و پێویسته میكانزمی نوێ بۆ پێدانی مووچه بدۆزرێته‌وه.
سه‌ركانی وتیشی،بڕیاری بڕینی به‌شێكی مووچه‌ی مووچه خۆران بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و تیمی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، تێدایه و یه‌كێتی ناتوانێت خۆی لێبه‌ری بكات، بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت پێوه‌ندی به‌حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه نابێت حزبه‌كان مووزایده بكه‌ن یه‌كێتی 28 ساڵه له حكوومه‌ته و نه‌وت و داهاتی گومرگ دنیایه‌ك كۆمپانیای گه‌وره له‌به‌رده‌ستی كێییه.
ده‌بێت به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ین و پشتیوانی ئه‌م كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، كابینه‌كه بكرێته كابینه‌یه‌كی خزمه‌ت گوزار و خزمه‌تی خه‌ڵكی پێبكه‌ین،نه‌وه‌ك به‌شداری حكوومه‌تبین و دژیشی بین ئه‌وه چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی میله‌تی تێدایه.