
ماڵپه‌ڕی میله‌ت پرێس كه ماڵپه‌ڕكه ته‌نها ئیشی دروستكردنی هه‌واڵ و درۆ و چه‌واشه‌یه هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی توشی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌رزوو به درۆ خرایه‌وه.
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی عه‌لی حوسێن
بەداخەوە لە پەیجی ( میللەت Millet ) و تۆڕی کۆمەڵایەتی، هه‌واڵێك بڵاوکراوەتە‌وه کە گوایه علی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان، توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه.
لێرەوە رای دەگەیێنین ئەو هه‌واڵه ھیچ بنەمایەک راستیی و دروستی نییه تەنها چەواشەکارییە وەکو بلاو کراوەکانی تریان و دووره له راستییه‌وه، بەرێزیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و ئەگەر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوایە زۆر بەئاشکرا رامان دەگەیاند چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ پێویستیەکی تێدا نییە بشاردرێتەوە .. رۆژی چوارشەمە لەدەوامی ئاسایی مەکتەب بوەو لەگەل نوسین و دەرکردنی ئەو رونکردنەوەیەش باری تەندرستی زۆر ئاساییەو جێگیرەو هیچ نەخوشیەکی لەو جۆرەی نەگرتوە ..
راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی وعێراقی / پ – د – ک